Rewa Mahmut Hasan
26 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2015
لە شارۆچکەی کایاپناری سەر بە دیاربەکر، هێرش دەکرێتە سەر چەند چەکدارێکی داعش و شەروپێکدادان لەو ناوچەیە تا ئێستاش بەردەوامە.
دوای ئەوەی شەوی رابردوو هێزە تایبەتەکانی سوپای تورکیا بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی رووبەڕوو بوونەوەی تیرۆر، لە گەڕەکی سدقی لە شارۆچکەی کایاپناری دیاربەکر ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ دەستگیر کردن و لەناوبردنی چەند چەکدارێکی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەست پێکرد کە لەناومالێکدا خۆیان حەشارداوە، تائێستا ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوامی هەیە و هێزەکان پۆلیس ٢ خوێندنگەی نزیک ئەو ناوچەیەی چۆڵ کردووە و دەزگاکانی راگەیاندنیش لەو ناوچەیە دوورخراونەتەوە.
ناوبەناو دووکەڵ لە ماڵەکەوە بەرزدەبێتەوە و دەنگی تەقینەوە دەبیسترێت.
لە نزیک شوێنی پێکدادانەکەش ژمارەیەکی زۆر تیمی تەندروستی و هێزەکانی فریاکەوتن لەناوچەکەن.
لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دوو پۆلیس بەهۆی تەقینەوەی بۆمبی چێندراوەوە گیانیان لەدەست دا.