Bayram Altuğ
07 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2020
جنێف – AA
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند ژماره‌یه‌ك له‌و ١٥ كه‌سه‌ی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی میسره‌وه به پاساوی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كانی تیرۆر، توندوتیژی و هاندان بۆ كوشتن له‌سێداره‌دراون، ئه‌شكه‌نجه‌دراون و به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه دادگایی نه‌كراون.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لەهەمبەر له‌سێداره‌دانی ١٥ گه‌نج راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه كه ئیداره‌ی میسر به مه‌به‌ستی چاوترساندنی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه ئه‌م كاره‌ی كرد كه له ١٩ی ئه‌یلووله‌وه دژبە ئیداره‌ی عه‌بدولفه‌تاح سیسی له‌و وڵاته ئه‌نجام ده‌درێن.
گوته‌بێژی كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، لیز ترۆسێڵ به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه ژماره‌یه‌ك له‌و ١٥ كه‌سه له‌سێداره دراوه ئه‌شكه‌نجه دراون و ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه له ته‌واوی قۆناغه‌كانی پرۆسه‌ی دادگاییكردندا به زۆره‌ملێ ناچار كراون دان به تۆمه‌ته‌كاندا بنێن و گوتی: "به بۆچوونی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سزادان به كوشتن له دوای دادگاییكردنێك كه ره‌چاوی حوكمه‌كانی مادده‌ی ١٤ی په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی مافه سیاسیی و كه‌سییه‌كان نه‌كراوه، به واتای پێشێلكردنی مافی ژیان دێت".
ناوبراو به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ته‌نها ده‌بێت سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا بسه‌پێندرێت كه "تاوانی به ئه‌نقه‌ست" و "تاوانی هه‌ره قورس" ئه‌نجام ده‌ده‌ن گوتی: "ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌م جۆره تاوانانه‌ش نابێت له‌سێداره‌دان بكرێته ناچاری".