Sefa Tetik
25 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2023
کۆجائەلی - AA
لە پارێزگای کۆجائەلی باكووری رۆژئاوای توركیا، ١١ کۆچبەری بیانی کە بە رێگەی نایاسایی هاتبوونە ناو خاکی تورکیاوە، دیپۆرتی وڵاتەکانیان کرانەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی پارێزگای کۆجائەلی، ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی لە شارەکەدا بەردەوامە.
لەو چوارچێوەیەشدا ١١ کۆچبەری نایاسایی کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کۆجائەلی و پاریزگاکانی دەوروبەری دەستگیر کرابوون، رادەستی ناوەندی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران کران.
دوای کۆتاییهاتنی رێکارەکان، کۆچبەرەکان دیپۆرتی وڵاتەکانیان کرانەوە.