Şahin Oktay
10 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2022
کۆجائەلی - AA
لە پارێزگای کۆجائەلی باكووری خۆرئاوای توركیا، ٢٥ کۆچبەری بیانی کە بە رێگەی نایاسایی هاتبوونە ناو خاکی تورکیاوە، دیپۆرتی وڵاتەکانیان کرانەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی پارێزگای کۆجائەلی، ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی لە شارەکەدا بەردەوامە.
لەو چوارچێوەیەشدا ٢٥ کۆچبەری نایاسایی کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کۆجائەلی و پاریزگاکانی دەوروبەری دەستگیر کرابوون، رادەستی ناوەندی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران کران.
دوای کۆتاییهاتنی رێکارەکان، کۆچبەرەکان دیپۆرتی وڵاتەکانیان کرانەوە.