Muhammet Ali Kemal, Sarmand Hameed
08 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2016
لە پارێزگای کۆجائەلی لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی پەیوەست بە هەوڵی ئەنجامدانی کودەتا لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی، ئامۆزایەکی گەورە تیرۆریست فەتحوڵڵا گولەن، شەمسەدین گولەن دەستبەسەرکرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا ئۆپەراسیۆنێک بۆ سەر ماڵی ئامۆزایەکی فەتحوڵڵا گولەن، کە لەشارۆچکەی باشیسکەلە دادەنیشێت، ئەنجامدراوە.
دوای ئەوەی ماڵەکەی پشکێنراوە، شەمسەدین گولەنی گومانلێکراو براوەتە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی پارێزگاکە. چاوەڕوان دەکرێت لەدوای تەواوبوونی رێککارە یاساییەکان، شەمسەدین گولەن رەوانەی دادگا بکرێت.