Muhammet Ali Kemal,
08 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2016
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رەخنەی لە هەڵویستی سەرکردەکانی رۆژئاوا گرت لەبارەی هەوڵی ئەنجامدانی کودەتا لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچییەوە و رایگەیاند: ''رۆژئاوا لە دژیەکیی دایە سەبارەت بەو بەهایانەی بەرگرییان لێدەکات. پێویستە رۆژئاوا پشتیوانیی لە تورکیا بکات کە خاوەندارێتیی لە بەها دیموکراتییەکان دەکات. بەداخەوە ئەوەیان هەڵبژارد کە تورکیا بەتەنها جێبهێڵن''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی لێ مۆند، وەڵامی پرسیارەکانی سەبارەت بە هەوڵی ئەنجامدانی کودەتا دایەوە.
ئەردۆغان رایگەیاند: ''رۆژئاوا لە دژیەکیی دایە سەبارەت بەو بەهایانەی بەرگرییان لێدەکات. پێویستە رۆژئاوا پشتیوانیی لە تورکیا بکات کە خاوەندارێتیی لە بەها دیموکراتییەکان دەکات. بەداخەوە ئەوەیان هەڵبژارد کە تورکیا بەتەنها جێبهێڵن. پێویستە رۆژئاواییەکان بە گومان نەبن سەبارەت بە ژمارەی ئەو کەسانەی لەکار دوورخراونەتەوە یان دەستگیرکراون. دەوڵەتێکی یاسایی مافی ئەوەی هەیە ئەو کارمەندەی حکوومەت بهێڵێتەوە کە دەیەوێت و ئەو کارمەندەش دەربکات کە نایەوێت. تورکیا هەرگیز پرسیارێکی لەو بارەیەوە لە هاوپەیمانەکانی لە رۆژئاوا نەکرد''.
سەرکۆماری تورکیا ئاشکرایکرد ژمارەیەک لە سەرکردە رۆژئاواییەکان پەیوەندیی تەلەفۆنییان لەکاتی هەوڵی ئەنجامدانی کودەتاکەدا لەگەڵدا ئەنجامداوە و رایگەیاند: ''ئەمە بەس نەبوو. ئێمە بەرەو رووی هێرشێکی تیرۆریستیی ئاسایی نەبووینەتەوە. ٢٤٠ شەهید و دوو هەزار و ٢٠٠ بریندارمان هەیە. هەموو جیهان لەبەرامبەر رووداوەکەی شارلی ئەبدۆدا کاردانەوەی نیشاندا. سەرۆکوەزیرانمان بەشداریی لە رێپێوانەکەدا لە پاریس کرد. هیوام وابوو کە سەرکردەکانی رۆژئاوا بەهەمان شێوە لەبەرامبەر رووداوەکانی تورکیادا کاردانەوەیان هەبێت و تەنها ژمارەیەک نامەی ئیدانکردنیان بەلاوە بەس نەبێت. دەمویست بێن و سەردانی تورکیا بکەن''.
ئه‌ردۆغان باسی له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ش كرد كه دوای هه‌وڵی كوده‌تا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمێر پوتین ئه‌نجامی دابوو.
ئه‌ردۆغان گوتی: "كاتێك پوتین بۆ سه‌ره‌خۆشی په‌یوه‌ندیی پێوه‌كردم، سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئه‌و سه‌رباز و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له‌سه‌ركار لادراون ره‌خنه‌ی لێ نه‌گرتم. به‌ڵام هه‌موو ئه‌ورووپا له‌منیان پرسی، بۆچی هێنده سه‌رباز به‌ندكراوه و هێنده فه‌رمانبه‌ر له‌سه‌ر كار لابراون؟. بۆئه‌وه‌ی دادگاییه‌ك بكه‌یت، پێویسته له‌مه‌یداندا رووداوه‌كانت بینیبێت. په‌رله‌مان و میت بۆردومانكران. سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانه‌وه كرایه ئامانج. شه‌ش كه‌س شه‌هید كران. سه‌ركرده‌كانی رۆژئاوا له‌جیاتی ئه‌وه‌ی خۆیان له‌جێی ئێمه دابنێن، به‌پێچه‌وانه‌وه كاردانه‌وه‌یان له‌دژ نیشانداین. ئه‌مه ئێمه‌ی زویر كرد. ئه‌مه قبوڵ نه‌كراوه".
ئه‌ردۆغان وه‌ڵامی پرسیارێكی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا دایه‌وه و گوتی: "پێویسته ئه‌ندامانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا چاك بكه‌نه‌وه. 53 ساڵه له‌به‌رده‌رگای یه‌كێتیی ئهورووپاداین. یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ته‌نها به‌رپرس و تاوانباری ئه‌مه‌یه. جگه له توركیا له‌گه‌ڵ هیچ وڵاتێكدا به‌م شێوه‌یه هه‌ڵسوكه‌وت نه‌كرا. كاتێك به‌شداریم له یه‌كه‌م لوتكه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا كرد، ته‌نها 15 ئه‌ندامی هه‌بوو. یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی به‌ئه‌ندامبوونی توركیا له یه‌كێتییه‌كه و دانوستانه نه‌بڕاوه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ڵوێستێكی لایه‌نگرانه‌ی هه‌یه".
سه‌ركۆماری توركیا جه‌ختیكرده‌وه كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا راستگۆیانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی نه‌كردووه.
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "له‌ئێستادا سێ ملیۆن په‌نابه‌رمان له‌خۆگرتووه. ته‌نها ترسی ئه‌ورووپا ئه‌وه‌یه ئه‌م په‌نابه‌رانه بگه‌نه خاكی ئه‌وان. له‌به‌رانبه‌ر هه‌ڵگرتنی ڤیزە له‌سه‌ر هاووڵاتیانی توركیادا، داوایان له‌ئێمه كرد په‌نابه‌ران وه‌ربگرینه‌وه. ده‌بوو ئه‌و رێككه‌وتنه له یه‌كی حوزه‌یرانه‌وه بچێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه و كاری پێبكربایه. ئێستا له مانگی ئابداین و هێشتا به‌خشینی ڤیزە ده‌ستی پێنه‌كردووه. ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كه‌ی ئێمه جێبه‌جێ نه‌كرێت، په‌نابه‌ران وه‌رناگرینه‌وه".