Rewa Mahmut Hasan
15 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2016
بە بەشداری زۆرێک لە کەسایەتیە سیاسییە ناودارەکانی تورکیا و سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، مەراسیمی هاوسەرگیری کچی سەرکۆمار ئەردۆغان و خاوەنکار ئۆزدەمیر بایراکتار لە ئیستانبوڵ بەڕێوەچوو .
لە مەراسیمەکەدا هەریەک لە سەرکۆماری پێشوو عەبدوڵا گویل،سەرۆکی پەرلەمان ئیسماعیل قارەمان،سەرۆکوەزیران ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆک ئەرکانی تورکیا هولوسی ئاکارو سەرۆکوەزیرانی لوبنان سەعد حەریری وچەند کەسایەتیەکی تری بیانی، ئامادەی بوون .
مەراسیمەکە لە ڕێوشوێنێکی ئەمنی توند و تۆڵدا بەڕێوەچوو، لەکاتی بەڕێوەچوونی مەراسیمەکەدا کورتە فیلمێک لەسەر ژیانی سومەییە ئەردۆغان نمایش کرا کە هەندێک لە هاوڕێ و هاوەڵانی قسەیان لەسەر ژیانی ناوبراو دەکرد.