Hüseyin Yıldız
08 ئەیلوول 2023•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2023
کۆجائەلی - AA
زۆنگاوی کەنداوی ئیزمیت، کە یەکێکە لە ناوچە سروشتیە دەوڵەمەندە گرنگەکانی کۆجائەلی، میوانداری فلامینگۆکان دەکات.
زۆنگاوەکە کە وەک خاڵێکی کۆچی ژمارەیەکی زۆر جۆری باڵندە لە وەرزی بەهار و پاییزدا بەکاردەهێندرێت، چوار وەرزەی ساڵیش بووەتە لانەی هەندێک جۆری باڵندە.
لەو چاودێری کردن و بەدواداچوونانەی هەتا ئەمڕۆ ئەنجام دراون، ١٨٧ جۆر باڵندە لە زۆنگاوەکەدا دەستنیشان کراوە، کە دیاریترینیان فلامینگۆیە.
فلامینگۆکان، گەرەترین جۆری باڵندەن کە لە ناوچەی ئانادۆڵو دەژین و، بووەنەتە جێی سەرنجی ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیاران کە سەردانی ناوچەکە دەکەن.
تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو کە لە زۆنگاوەکەدا سەرقاڵی کاری وێنەگرتنە، فلامینگۆکانی وێنە گرت کە لە دۆخێکی تەواو سروشتییدا هەوڵی خۆ تێرکردن دەدەن.