Yunus Okur
23 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2018
دێرسم - AA
دێرسم كه به‌پڕۆژه وه‌به‌رهێنانه‌كانی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی ناوی ئاشناتر بووه، به‌جوانیی سروشت و ئاو و رووپۆشی رووه‌كی، گه‌شتیارانی به‌لای خۆیدا راكێشاوه.
دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا له دێرسم تۆماركراون، ئارامی باڵی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا كێشاوه و به هۆی بوونی شوێنی مێژوویی و سروشته جوانه‌كه‌یه‌وه، بووه‌ته شوێنێكی گه‌شتیاریی دیار.
شاره‌كه كه له زستاندا سپی و له هاویندا به‌رگێكی سه‌وزی هه‌یه، به به‌هه‌شتی سه‌ر زه‌وی ناوده‌برێت و جوانییه‌كانی دۆڵی مونزور كه له ساڵی 1971دا وه‌ك نه‌شناڵ پارك راگه‌یه‌ندراوه، گه‌شتیاران تووشی سه‌رسوڕمان ده‌كه‌ن.
دێرسم كه له رووی رووپۆشی رووهكییهوه ده‌وڵه‌مه‌نده، هاوكات به‌و كه‌ناراو و ئهسكهلانهی له‌سه‌ر زێی پولومور و مونزور و ده‌ریاچه‌ی ئوزهون چایر دروستكراون، هیچی له ناوچه‌ی ئیجه و ده‌ریای ناوه‌ڕاست كه‌متر نییه.
گه‌شتیاری ناوخۆ و ده‌ره‌وه كه سه‌ردانی دێرسم ده‌كه‌ن، ده‌توانن چێژ له دیمه‌نی جوانی ناوچه‌كه و گه‌شتی به‌له‌م و جێت سكای ببینن و شوێنه دڵڕفێنه‌كانی شاره‌كه له نزیكه‌وه ببینن.