Sinan Uslu,Hemın Othman Mohammed
23 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا، بینالی یڵدرم دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر رێگا رووداوێكی هاتوچۆی به‌دیكرد كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی راگرت و سه‌ردانی شوێنی رووداوه‌كه‌ی كرد و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی بۆ برینداران خواست.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی کە سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی توركیا بڵاویكردوونه‌ته‌وه، بینالی یڵدرم له میانی چوونی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سه‌نبۆغا به مه‌به‌ستی سه‌ردانكردنی ئۆزبه‌كستان له شه‌قامی شه‌هید عومه‌ر هالیسدهمیری شارۆچكه‌ی پورساكڵار رووداوێكی هاتوچۆی به‌دیكرد.
دوا به‌دوای بینینی رووداوه‌كه بینالی یڵدرم كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی راگرت و سه‌ردانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد كه رووداوه‌كه‌یان به‌سه‌ر هاتبوو.
رووداوه‌كه دوو برینداری لێكه‌وتبووه‌وه كه یه‌كێكیان پۆلیس بوو. چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی له لایه‌ن پزیشكی بینالی یڵدرم و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی په‌رله‌مانی توركیاوه بۆ برینداره‌كان كرا.
بینالی یڵدرم له نزیكه‌وه چاوی به برینداره‌كان كه‌وت و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ی بۆ خواستن.
بینالی یڵدرم دوای ئه‌وه‌ی زانیاری له به‌رپرسان له‌باره‌ی رووداوه‌كه وه‌رگرت شوێنی رووداوه‌كه‌ی جێهێشت.