Çiğdem Alyanak,İsmail Özdemir,Hemın Othman Mohammed
23 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2018
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر له لایه‌ن ئه‌مریكاوه داوا بكرێت هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەین، له‌ئێستادا هیچ شتێك جێگه‌ی باس نییه".
پێش به‌ڕێكه‌وتنی بۆ ئه‌مریكا، ئه‌ردۆغان له میوانخانه‌ی ده‌وڵه‌ت له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی سه‌باره‌ت به رۆژه‌ڤ دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسێكدا له‌باره‌ی ئه‌نجامدان و ئه‌نجامنه‌دانی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌و وڵاته، ئه‌ردۆغان گوتی: "ئه‌گه‌ر له لایه‌ن ئه‌مریكاوه داوا بكرێت هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەین، له‌ئێستادا هیچ شتێك جێگه‌ی باس نییه".
رۆژنامه‌نووسێكی دیكه له ئه‌ردۆغانی پرسی "له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتین له سۆچی له‌باره‌ی ئیدلب رێككه‌وتن، 15ی تشرینی یه‌كه‌م دیاریكرابوو بۆ كشانه‌وه‌ی چه‌كه قورسه‌كان، ئایا گۆڕانكاری كراوه له‌و به‌رواره‌دا"، ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه شاندێك كه له رووسیاوه هاتوون له‌گه‌ڵ شانده‌كانی توركیا كۆبوونه‌ته‌وه.
سه‌ركۆماری توركیا باسی له‌وه كرد كه له ئه‌نجامی ئه‌و كۆبوونه‌وانه هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر كاری ورد كراوه، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ده‌قێكی 10 مادده‌یی له لایه‌ن وه‌زیرانی به‌رگری هه‌ردوو وڵاته‌وه واژووكراوه و كار له‌سه‌ر ورده‌كاری ئه‌و ده‌قه كراوه.
گوتیشی: "له‌وێ دیاریكردنی واده‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه بووه جێگه‌ی باس. له‌و كاره وردانه‌ی ئه‌و هاووڕێیانه‌مان ئه‌نجامیانداون جۆری ئه‌و چه‌كه قورسانه، هه‌موو ئه‌وانه نهێنین. ئه‌وانه به‌گوێره‌ی پێویست له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌مان، وه‌زاره‌تی به‌رگریمان و سه‌رۆكایه‌تی میته‌وه له رێگه‌ی كارمه‌ندانیانه‌وه چاودێری ده‌كرێن. پشتیوان به‌خوا له كورتترین ماوه‌دا خێردارترین چی بێت له پێناو ئاشتیی ناوچه‌كه‌دا ئه‌و هه‌نگاوه ده‌گرینه‌به‌ر. هیوادارم قۆناغه‌كه سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه‌به‌رین".