ئه‌ردۆغان: "گه‌وره‌ترین كێشه بۆ داهاتووی سووریا زۆنگاوی تیرۆره له خۆرهه‌ڵاتی فورات"
- سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "ئێستا گه‌وره‌ترین كێشه بۆ داهاتووی سووریا زۆنگاوی تیرۆره كه له‌ژێر پاسه‌وانی هاوپه‌یمانانمان له خۆرهه‌ڵاتی فورات گه‌شه ده‌كات".
Arbil
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌رله‌وه‌ی به‌ره‌و شاری نیویۆركی ئەمریکا به‌ڕێبكه‌وێت، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی سازدا.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ئه‌و وتاره‌ی بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌کانی کۆمەڵەی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشكه‌شی بكات گوتی: "له وتاره‌كه‌مدا باس له‌و قه‌یرانه مرۆییانه ده‌كه‌م و بانگه‌وازیان لێده‌كه‌م بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و كێشانه كه ویژدانه‌كان له‌ناخه‌وه بریندارده‌كات".
سه‌ركۆماری توركیا، به‌م جۆره باسی له مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ئاینده‌ی سووریا كرد:
"ئێستا گه‌وره‌ترین كێشه بۆ داهاتووی سووریا زۆنگاوی تیرۆره كه له‌ژێر پاسه‌وانی هاوپه‌یمانانمان له خۆرهه‌ڵاتی فورات گه‌شه ده‌كات".
" ئه‌گه‌ر له لایه‌ن ئه‌مریكاوه داوا بكرێت هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەین، له‌ئێستادا هیچ شتێك جێگه‌ی باس نییه".
سه‌ركۆماری توركیا، له‌باره‌ی كرده تیرۆریستییه‌كه‌ی ئێرانیشه‌وه دوا و گوتی: "له‌ئێستادا هێشتا نازانین كه له ناوه‌ڕۆكدا چی هه‌یه و چی نییه. له دوێنێ ئێواره‌وه 29 كه‌س مردوون، ژماره‌ی بریندارانیش زۆر زۆره له ره‌وشێكی وه‌هادا هه‌ستیارییه‌كانی ناوچه‌كه به‌رزتر ده‌بنه‌وه".بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن