ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان باسی چی ده‌كات
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "له گوتاره‌كه‌مدا ئاماژه به قه‌یرانه مرۆییه‌كان ده‌كه‌م و بانگه‌واز ده‌كه‌م بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م كێشانه كه به قوڵی ویژدانه‌كانی برینداركردووه. سه‌رنج ده‌خه‌ینه سه‌ر پێشهاته‌كانی سووریا".
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به‌و گوتاره‌ی له کۆمەڵەی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشكه‌شی ده‌كات رایگه‌یاند "له گوتاره‌كه‌مدا ئاماژه به قه‌یرانه مرۆییه‌كان ده‌كه‌م و بانگه‌واز ده‌كه‌م بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م كێشانه كه به قوڵی ویژدانه‌كانی برینداركردووه. به‌دڵنیاییه‌وه له‌و خاڵه‌دا به تایبه‌تی سه‌رنج ده‌خه‌ینه سه‌ر پێشهاته‌كانی سووریا".
بەرلە سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌مریكا، ئه‌ردۆغان له میوانخانه‌ی ده‌وڵه‌ت له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا.
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌کانی کۆمەڵەی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ره‌و شاری نیویۆركی ئه‌مریكا به‌ڕێده‌كه‌ون و له یه‌كه‌م رۆژی كۆبوونه‌وه‌کاندا كه 25ی ئه‌یلوول سازدەکرێت گوتار پێشكه‌ش ده‌كات.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه له گوتاره‌كه‌یدا باسی چی ده‌كات، ئه‌ردۆغان گوتی: "له گوتاره‌كه‌مدا ئاماژه به قه‌یرانه مرۆییه‌كان ده‌كه‌م و بانگه‌واز ده‌كه‌م بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م كێشانه كه به قوڵی ویژدانه‌كانی برینداركردووه. به‌دڵنیاییه‌وه له‌و خاڵه‌دا به تایبه‌تی سه‌رنج ده‌خه‌ینه سه‌ر پێشهاته‌كانی سووریا. ماوه‌ی زیاتر له حه‌وت ساڵ به‌سه‌ر قه‌یرانی سووریا تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام هیچ وڵاتێك هێنده‌ی توركیا به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه و شانی نه‌داوه‌ته‌به‌ر و به هێنده‌ی ئێمه باجی نه‌داوه. به‌رپرسیارێتی مرۆیی ئێمه‌یه كه كێشه‌كانی برایانمان لە سووریا بهێنینه رۆژه‌ڤه‌وه و هه‌وڵ بده‌ین بۆ كۆتاییهێنان به‌و سته‌مه. ئێستا گه‌وره‌ترین كێشه بۆ داهاتووی سووریا زۆنگاوی تیرۆره كه له‌ژێر پاسه‌وانی هاوپه‌یمانانمان له خۆرهه‌ڵاتی فورات گه‌شه ده‌كات".