Sertaç Bulur,Zafer Fatih Beyaz,Muhammet Ali Kemal
24 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2018
ئەنقەرە - AA
داڕێژەری پلانی تەقینەوەکەی شارۆچکەی رێحانڵی، یوسف نازیک کە لە لایەن سەرۆکایەتی میتەوە لە سووریا دەستگیرکرا و رادەستی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەنقەرە کرا، دوای تەواوبوونی رێکارەکانی لە ئاسایش، رەوانەی دادگا کرا.
رێکارە یاساییەکان لە بەرامبەر داڕێژەری پلانی تەقینەوەکەی شارۆچکەی رێحانڵی، یوسف نازیک کە لە شاری لازقییەی سووریا دەستگیرکرا لە هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش، تەواوکران.
نازیک لەدوای پشکنینی تەندروستی لە رێوشوێنێکی ئەمنیی تونددا، برایە دادگای ئەنقەرە.