Arife Yıldız Ünal,Muhammet Ali Kemal
24 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2018
ئەنقەرە - AA
وەزیری گواستنەوە و ژێرخان، جاهیت تورهان ئاشکرایکرد فڕینی ئەزموونییان پەیوەست بە سیستمی ILS کە دەستەبەری فڕینی فڕۆکە لە تەنانەت مەودای بینینی سفردا دەکات و فەراهەمی نیشتنەوەی فڕۆکەکان بێ کێشە دەکات لە فڕۆکەخانەی نوێی ئیستانبوڵ ئەنجامداوە و کۆتاییان پێهێناوە.
جاهیت تورهان لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژەی بەوەکرد کە لەگەڵ دەستبەکاربوونیدا، فڕۆکەخانەی نوێی ئیستانبوڵ دەبێتە گەورەترین فڕۆکەخانەی جیهان و قۆناغی یەکەمی رۆژی ٢٩ی تشرینی یەکەم لە لایەن سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان-ەوە لە رێورەسمێکدا دەکرێتەوە و جەختی لەوەشکردەوە کە کارەکان لە فڕۆکەخانەکە بە خێراییەکی مەزن درێژەیان هەیە.
وەزیری گواستنەوە و ژێرخان، جاهیت تورهان تیشکی خستەسەر ئەوەی فڕۆکەخانەکە بە چوار قۆناغ تەواودەبێت و لە قۆناغی یەکەمدا توانای ساڵانەی بۆ ٩٠ ملیۆن گەشتیار دەبێت و هەریەک لە بینای تێرمیناڵی سەرەکی، تاوەرێکی سەرەکی کۆنترۆڵکردنی هاتوچۆی ئاسمانیی، دوو رێڕەوی نیشتنەوە بە ئاراستەکانی باکوور-باشوور کە پانییان ٦٠ مەترە و فڕۆکەی A380 دەتوانێت لێی بنیشێتەوە و درێژییان ٣،٧٥ کیلۆمەتر و ٤،١ کیلۆمەترە، شوێنی پارککردنی ٣٤٧ فڕۆکە کە ١١٤یان لە تێرمیناڵی سەرەکییەوە نزیکن، شوێنی راگرتنی فڕۆکە، کارگۆ، شوێنی تایبەت بە پێشکەشکردنی خواردن و خواردنەوە و گەراجێکی داخراو کە توانای لەخۆگرتنی ١٨ هەزار ئۆتۆمبیلی هەیە لە خۆدەگرێت.