Meltem Öztürk,Muhammet Ali Kemal
24 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2018
ئەنقەرە - AA
مەهەپە، پرۆژە یاسایەکی سەبارەت بە کەمکردنەوەی سزای بەندکراوانی بەر لە ١٩ی ئایاری ٢٠١٨ بۆ ماوەی پێنج ساڵ، پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا کرد.
پرۆژە یاساکە واژووی ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی مەهەپە-ی لەسەرە و ناوی "کەمکردنەوەی مەرجداری سزای ژمارەیەک لە تاوانەکان و ئازادکردنی دەستگیرکراو و حوکمدراوەکان"ە و ئەو تاوانانە دەگرێتەوە کە تا رۆژی ١٩ی ئایاری ٢٠١٨ ئەنجامدراون.
پرۆژە یاساکە کەمکردنەوەی ماوەی زیندانییکردنی دەستگیرکراو و بەندکراوانی مەرجدار کردووە و ئەو کەسانەشی کە دوای کەمکردنەوەی سزاکەیان، ماوەی بەندکردنیان کۆتاییدێت، ئازاددەکرێن.
ئەمە جگە لەوەی لە پرۆژە یاساکەدا ژمارەیەک تاوان هەڵاوێرکراون و کەمکردنەوەی سزاکە نایانگرێتەوە و بە شێوەیەکە لە ماوەی زیندانییکردنی هەرکەسێکی مەحکومکراو، بۆ یەک جار پێنج ساڵ کەمدەکرێتەوە.