Cem Genco
24 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2018
هاتای - AA
كاروانێك تانك و تۆپهاوێژ كه وه‌ك پشتیوانی بۆ هێزه‌كانی سوپای توركیا له سنووری سووریا له یه‌كه جیاجیانی توركیاوه ره‌وانه‌كراوه، گه‌یشته شارۆچكه‌ی ره‌یحانڵی سه‌ربه پارێزگای هاتای.
كاروانه‌كه كه له ژماره‌یه‌ك بارهه‌ڵگری باركراو له تانك و تۆپهاوێژ پێكهاتووه، گه‌یشته شارۆچکەی ره‌یحانڵی و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و سنووری سووریا به‌ڕێكرا.
شارۆچكه‌ی ره‌یحانڵی كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری سووریا، له‌م كاته‌دا رێوشوێنی ئه‌منیی زیاتری تیادا گیراوه‌ته‌به‌ر.