Sangar Hamad Azeez
24 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2018
نیویۆرک - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو گوتی: " مرۆڤە بێتاوانەکانمان بە تەنیا جێ نەهێشتوون. ئەوانمان لە ژێر دەستی ستەمکارانی وەک رژێم، داعش و پەکەکە نەهێشتووەتەوە".
چاوشئۆغڵو بەشداری لە ٧٣مین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد لەژێر ناوی " رێککەوتنی جیهانی بۆ کۆچبەران" و تیایدا گوتارێکی پێشکەشکرد.
ئەو وەزیرە گوتی:" مرۆڤە بێتاوانەکانمان بە تەنیا جێ نەهێشتوون. ئەوانمان لە ژێر دەستی ستەمکارانی وەک رژێم، داعش و پەکەکە نەهێشتووەتەوە".
چاوشئۆغڵو نیگەرانی خۆی نیشاندا لەبەرامبەر ئەو بەڵێنانەی کە وڵاتان لەبارەی کۆچبەرانەوە نەیانگەیاندووەتە جێ و گوتی: " بەداخەوە کە قورساییەکی مرۆیی زۆری قەیرانی سووریا خراوەتە سەر تورکیا ،بەڵێنەکانیان نەگەیاندووەتە سەر ".
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو زیاتر گوتی : "دەریای سپی کە لانکەی شارستانیەتییەکانە، بووەتە گۆڕستانی خەڵکی بێ چارە. تەرمی ئەو منداڵانەی کە دەکەونە سەر کەناراوەکان، بە ناوی گشت جیھان و مرۆڤایەتی مایەی شەرمە".
چاوشئۆغڵو تیشکی خستە سەر هەستیاری تورکیا لە پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و گوتی : "نیشانی ئەوەمان داوە کە لە پاڵ پێداگری خۆمان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، دەتوانین خەڵکی سڤیل و ناوچە نیشتەجێبووەکان بپارێزین. بە شێوەیەکی بەرچاو تەوژمی کۆچبەرانمان لە سووریاوە بۆ تورکیا و یەکێتی ئەورووپا کەمکردەوە".