Mohammed Baqi Hussein
21 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2017
ئەنقەرە-AA
لە میانی گوتارێکیدا لە کۆبوونەوەی فڕاکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا، سەرۆکی گشتی مەهەپە، دەولەت باخچەلی گوتی: "ناپاکەکان لە لەسێدارەدان ناترسن، ئەگەربێت و گەلەکەشمان پێداگیری بکەن لەسەر گەڕانەوەی یاسای لەسێدارەدان ئەوا ئەوکات ئەوەی لەسەرمانە یاسایەکە بگەڕێنینەوە پەرلەمان. دەبێت سزای ئەوکەسانە بدەین کە دوژمنایەتی تورکیا دەکەن".
گوتيشی: "ئاک پارتی کە بابەتی لەسێدارەدانی هێنایەوە رۆژەڤەوە با لەوە دڵنیا بێت کە بەڵێنی مەهەپە بەڵینە و بەبێ هیچ مەرجێک پاڵپشتی یاساکە دەکات".
باخچەلی هاتە سەرباسی ئەوەی کە لەبەرچی دەڵێن بەڵی و چی دەکەین و، گوتی: "ئایە لە پاڵ فەتۆ دەوەستاین؟ ئەگەر بڵێین بەڵی ئایا پێچەوانەی قسەکانی دوێنێمان دەکەین؟ ئێمە لە چی پێچەوانە جوڵاینەوە؟ پەکەکە، جەهەپە، ئەمەپە، ئۆدەپە و تەکەپە پشتبەستن بەو رۆشنبیرانەی دەستیان سوورە بەخوێنی راستڕەوەکان ئایا داڕمان و لێکدژی نییە؟.