Hemın Othman Mohammed,Muhammet Ali Kemal,Mohammed Baqi Hussein
29 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ- AA
قۆناغی یەکەمی فڕۆکەخانەی نوێی ئیستانبوڵ لە رێورەسمێکدا بە بەشداریی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٦:٣٠ بەڕووی گەشتەکاندا دەکرێتەوە.
ماوەیەکی کەمی ماوە بۆ دەستپێکردنی رێوڕەسمی کردنەوەی قۆناغی یەکەمی فڕۆکەخانەی نوێی ئیستانبوڵ کە لە تەواوبوونیدا دەبێتە گەورەترین فڕۆکەخانەی جیهان. لە ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری تورکیادا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداریی لە رێورەسمی کردنەوەی بەشی یەکەمی فڕۆکەخانەکەدا دەکات و زیاتر لە ١٠ میوانی باڵا لەسەرانسەری جیهانەوە بەشداریی لە رێورەسمی کردنەوەکەدا دەکەن.
ئەو هاووڵاتییانەی دەیانەوێت لە رێورەسمەکەدا بەشداربن دەستیان بە هاتن بەرەو فڕۆکەخانەکە کردووە و دوایین ئامادەکارییەکان لەو شوێنەی رێورەسمەکە بەڕێوەدەچێت، درێژەی هەیە. لەسەر ئەو رێگایانەی بەرەو فڕۆکەخانە دەچن و لەنێو تێرمیناڵەکەدا ئاڵای تورکیا و وێنەی هەریەک لە دامەزرێنەی کۆماری تورکیا، مستەفا کەمال ئەتاتورک و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان دانراون.
گوتهكهی سهركۆمار ئهردۆغان كه دهڵێت "ئهوه تهنیا فڕۆكهخانهیهك نییه، مۆنۆمێنتێكی سهركهوتنه" بهو سكرینی رێكلامانهدا ههڵواسران كه له خاڵه جیاوازهكانی فڕۆكهخانهدا ههن.
ههروهها دروشمی "فڕۆكهخانهی نوێی ئیستانبوڵ، گهورهترین فرۆكهخانهی جیهان له خزمهتتاندایه" و "فڕۆكهخانه نوێیەكهمان ببێته مایهی خێر بۆ نیشتمان و گهل" له ناوهوه و دهرهوهی فڕۆكهخانهكه ههڵواسراوە.
فڕۆکەخانەکە کە ساڵانە توانای گواستنەوەی ٩٠ ملیۆن گەشتیاری ھەیە لە یەکەم بەشیدا لەسەر رووبەری ١،٤ ملیۆن مەترچوارگۆشە بینای سەرەکی تێرمیناڵ، دوو گۆڕەپانی نیشتنەوەی فڕۆکە، تەلاری کۆنترۆڵی ھاتوچۆی ئاسمانیی و بینای پشتیوانی دروستکراون. لەو بەشی یەکەمەدا کە بە ٤٢ مانگ تەواوبوو، نزیکەی ٢٠٠ ھەزار کرێکار کاریان کردووە.
بۆ کردنەوەی یەکەم بەشی فڕۆکەخانەکە کە لەسەر ٧٦،٥ ملیۆن مەترچوارگۆشە دروستکراوە، شەش ملیار یۆرۆ وەبەرھێنان کراوە، بەشەکانی دیکەی فڕۆکەخانەکە پەیوەست بە زیادبوونی گەشتیاران تا ٢٠٢٣ تەواو دەکرێن. شەش ھێڵی فڕین و نیشتنەوەی سەربەخۆی فڕۆکەخانەکە کە تەواوبووە، توانای فڕین و نیشتنەوەی ٥٠٠ فڕۆکە دەستەبەردەکات و دوای تەواوبوونی شوێنی راگرتنی ٧٠ ھەزار ئوتومبێل و پێشوازیکردنی لە ٢٠٠ ملیۆن گەشتیار دەبێت، بەمەش دەبێتە گەورەترین فڕۆکەخانەی جیھان.
بڕیارە ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردە جیھانییەکان بەشداربن لە رێوڕەسمی کردنەوەی فڕۆکەخانەکەدا.
ھەریەکە لە سەرکۆماری ئەلبانیا، ئیلیر مێتا و میری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی و سەرکۆماری قیرغزستان، مستەفا ئاکنجی و سەرکۆماری مەقدۆنیا، جۆرجی ئیڤانۆڤ و سەرکۆماری مۆڵدۆڤا، ئیگۆر دۆدۆن و سەرکۆماری پاکستان، عارف عەلوی و سەرکۆماری سربیا، ئەلێکساندەر ڤوچیچ و سەرکۆماری سوودان، عومەر حەسەن ئەحمەد بەشیر و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا، دێنیس زڤیسدیچ و سەرۆکوەزیرانی بولگاریا، بۆیکۆ بۆریسۆڤ و جێگری سەرۆکوەزیرانی سلۆڤینیا، ئەلێنکا براتوسیک و وەزیری دەرەوەی جۆرجیا، دەیڤید زەلکالیانی و وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف لە رێوڕەسمەکەدا بەشداردەبن.