Özgün Tiran
29 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2022
کۆجائەلی - AA
لە هەڵمەتێکدا لە پارێزگای كۆجائهلی باكووری خۆرئاوای توركیا، ٣٢ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران کە بە رێگەی نایاسایی هاتبوونە ناو خاکی ئەو وڵاتەوە.
تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگاکە، لەسەر زانیارییەکی هەواڵگریی لەبارەی بوونی کەسانی بیانیی لە قەزای کۆفچاز، دەستیان بە هەڵمەت کرد.
لەو هەڵمەتەدا تیمەکان ٣٢ کۆچبەری نایاساییان دەستگیرکرد کە هاووڵاتیی سووری، ئێرانی و ئەفغانی بوون.
پاش دەستگیرکردنیان، کۆچبەرەکان رادەستی ناوەندی گەڕانەوەی کۆچبەرانی پەهلیڤانکۆی کران.
هاوکات گومانلێکراوێک بەتۆمەتی کاری قاچاخچێتی بە کۆچبەرانەوە دەستگیرکرا.