Kadir Yıldız
13 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2021
کۆجائەلی - AA
لیکی دەریا کە لە کەناراوەکانی دەریای ماڕماڕا دەبینرێت، کاریگەرییەکانی درێژەی هەیە لە کەنداوی ئیزمیت-دا.
لیکی دەریا کە بە ئاراستەی توندەبا ئاراستەکەی دەگۆڕێت، کاریگەریەکانی لە کەنداوی ئیزمیت بەردەوامە.
کاریگەری لیکی دەریا بەشێوەیەک دیارە کە دەوری ئەو بەلامانەی تەنیوە کە لە ناوچەی کەناراوەکانی ئەسکیهیسار لە شارۆچکەی داریجا لەنگەریان گرتووە.
بوونی بڕێکی زۆر لەو پیسییە لە کەناراوەکاندا، کاریگەری لەسەر جموجۆڵی بەلەمەکان دروستکردووە.
لە رێگەی درۆنەوە وێنەی ئەو لیکی دەریایە گیراوە کە وەزارەتی ژینگە و شارسازیی تورکیا لە چوارچێوەی پلانی هەڵمەتی دەریای ماڕماڕادا دەستی بە پاککردنەوەی کردووە.