توركيا

کۆنگرەی رۆژنامەوانیی سەرکۆماری تورکیا بەرلە بەڕێکەوتنی بۆ بڕۆکسل

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "ئێمه‌ له‌ كاتێكدا سنووره‌كانی خۆمان ده‌پارێزین، سنووره‌كانی ناتۆ-ش ده‌پارێزین".

Güç Gönel  | 13.06.2021 - نوێکردنەوە : 13.06.2021
کۆنگرەی رۆژنامەوانیی سەرکۆماری تورکیا بەرلە بەڕێکەوتنی بۆ بڕۆکسل

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "ئێمه‌ له‌ كاتێكدا سنووره‌كانی خۆمان ده‌پارێزین، سنووره‌كانی ناتۆ-ش ده‌پارێزین. لەو خەباتانەی لە بەرەی جیاوازەوە کردوومانە چاوەڕوانین بەشێوەیەکی رەوا و گونجاو لەگەڵ رۆحی هاوپەیمانیەکە جووڵە بکرێت".

رەجەب تەیب ئەردۆغان بەرلە بەڕێکەوتنی بۆ بڕۆکسل بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی سەرکردەکانی ناتۆدا لە میوانخانەی فڕۆکەخانەی ئەتاتورک، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ساز کرد.

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە دوای کەمێکی دیکە بەمەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەی سەرکردەکانی ناتۆدا بەرەو بڕۆکسل بەڕێدەکەوێت و گوتی: ''بەشداری لە لووتکەیەکدا دەکەین کە گرنگە بۆ بڕیاردان لەبارەی قۆناغی ناتۆ ٢٠٣٠ کە نەخشەڕێگای ١٠ ساڵی داهاتووی پەیمانەکە دیاریی دەکات. جارێکی دیکە جەخت دەکەینەوە لەسەر گرنگییدان بە هاوپەیمانێتییەکە''.

رەجەب تەیب ئەردۆغان هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە زۆربەی ئەو قەیرانانەی ئەمڕۆ سەقامگیری جیهانیی دەخەنە مەترسییەوە، تورکیاش لەناویاندا دەژی و باسی لە رووداوەکانی ناوچەکە کرد و رایگەیاند ''وەک تورکیا هەر لە داعشەوە تا پەکەکە و یەپەگە لە فەتۆوە تا دەهەکەپە/جە رووبەڕووی زۆرێک رێکخراوی تیرۆریستیی دەبینەوە لە یەک کاتدا و ئەو بەرەنگاریەش تەنیا لەناو سنوورەکانماندا بەڕێوە نابەین، بەڵکو لە مەودایەکی فراوان هەر لە سووریاوە تا عێراق بەڕێوەی دەبەین''.

گوتیشی: "ئه‌و هێرشه‌ تیرۆریستییه‌ی كرایه‌ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی شیفا له‌ عه‌فرین، دڕندەیی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه‌/یه‌په‌گه‌ی ده‌رخست".

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لەوەیش کرد کە وەک تورکیا تەنیا بەرەنگاری تیرۆر نابنەوە، بەڵکو لە هەمان کاتدا لە خۆرهەڵات و خۆرئاوادا، رووبەڕووی گوشارێکی کۆچی نایاسایی چڕ بوونەتەوە و گوتی: "ئێمه‌ له‌ كاتێكدا سنووره‌كانی خۆمان ده‌پارێزین، سنووره‌كانی ناتۆش ده‌پارێزین. لەو خەباتانەی لە بەرەی جیاوازەوە کردوومانە چاوەڕوانین بەشێوەیەکی رەوا و گونجاو لەگەڵ رۆحی پەیمانییەکە جووڵە بکرێت. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی رووبه‌ڕووی ناتۆ بوونه‌ته‌وه‌، ئێمه‌ به‌رپرسیارێتی هه‌ستیارمان له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌ وه‌ك هاوپه‌یمانێكی جێ متمانه‌".

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە پەیوەندی نێوان وڵاتەکەی و ئازەربایجان گوتی: "برایه‌تی توركیا و ئازه‌ربایجان دڵنیاییده‌ری ئاشتی، خۆشگوزارانی و سه‌قامگیرییه‌ له‌ ناوچه‌كه‌".

#Canlıhttps://t.co/NOsEW4298n

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın