توركيا

ئیستانبوڵ.. دەستگیرکردنی ١٤ کەس بەتۆمەتی ئەندامێتی لە داعش

- لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە ئیستانبوڵ، ١٤ کەس بەتۆمەتی ئەندامێتی لە داعش دەستگیرکران.

Hasan Hüseyin Kulaoğlu  | 13.06.2021 - نوێکردنەوە : 13.06.2021
ئیستانبوڵ.. دەستگیرکردنی ١٤ کەس بەتۆمەتی ئەندامێتی لە داعش

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ئیستانبوڵ، ١٤ کەسی بیانیی بەتۆمەتی ئەندامێتی لە داعش دەستگیرکران.

تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە پارێزگای ئیستانبوڵ لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی ئاشکراکردنی ئەو کەسانەی پەیوەندیان بە داعش و ناوچەکانی پێکدادانەوە هەیە، ئۆپەراسیۆنی هاوکاتیان کردە سەر ٢٠ ناونیشان لە ١٣ شارەکە.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کە پۆلیسی تایبەتیش بەشداریکرد، ١٤ کەسی بیانیی بەتۆمەتی ئەندامێتی لە رێکخراوەکە دەستگیرکران.

رێکارەکانی ئاسایش لەبارەی گومانلێکراوە دەستگیرکراوەکان درێژەی هەیە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın