Muhammed Nuri Erdoğan,Hamdi Çelikbaş,Mohammed Baqi Hussein
26 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
شه‌پۆلێكی به‌فراوی ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیای گرته‌وه و به‌درێژایی شه‌وی رابردوو به‌رده‌وامبوو.
ته‌واوی شاره‌كه به‌رگی سپیی پۆشیوه و له ژمارەیەک شوێن بڕی ئه‌و به‌فره‌ی باریوه ده‌گاته 30 سانتیمه‌تر.
خه‌ڵكی شاره‌كه به شه‌ڕه تۆپه‌ڵ و خلیسكێنه‌ی سه‌ر به‌فر چێژ له به‌فره‌كه وه‌رده‌گرن و به‌و مه‌به‌سته به‌لێشاو روویان له پاره‌كانی كوغوڵو و سهیمهنلهر و كورتوڵوش و پاركه‌كانی دیكه‌ی ئه‌نقه‌ره كردووه.
ژمارەیەک كه‌سیش وێنه و دیمه‌نی به‌فربارینی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
هاوكات به هۆی به‌فره‌وه ژمارەیەک دره‌خت شكاونه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه ژمارەیەک له رێگا و كۆڵانه‌كانی شاره‌كه به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراون.
ژمارەیەک ئۆتۆمبێل كه لقی دره‌خته‌كانیان به‌سه‌ردا رووخاوه، زیانیان به‌ركه‌وتووه.