Sangar Hamad Azeez
22 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2016
هاووڵاتییان لە گۆڕەپانی تەقسیم و شوێنە جیاجیاكانی دیكەی شاری ئیستانبوڵ درێژە بە ئیدانەكردنی كودەتا سەربازییەكە دەدەن كە لەلایەن رێكخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵا گولەنەوە، ئەنجام درا.
هاووڵاتییان لە دژی كودەتا سەربازییەكە درێژە بە خۆپیشاندانەكانیان دەدەن و تیایدا دروشمەكانی: "لە دژی كودەتاچییەكان دەوەستینەوە" "سەر بەرزبە و چۆك دامەنوێنە، ئەم میللەتە لەگەڵ تۆیە ئەی رەجەب تەیب ئەردۆغان" ،" گەورەترین سەرباز، ئێمەی سەربازین" ، "یاسای لە سێدارەدانمان دەوێت" و " شەهیدەكانمان نامرن و وڵات دابەش نابێت" و "نا بۆ كودەتا"یان دەگوتەوە.
هەروەها سەرۆكی شارەوانی ناوچەی بەیئۆغڵوی سەربە پارێزگای ئیستانبوڵ، ئەحمەد میسباح، گرووپی تیلۆی هونەری شاری دیاربەكر و چەندین كەسایەتی ناودار لە گردبوونەوەكان گوتار پێشكەش دەكەن.
لە لێدوانێكیدا موستەفا قاداش، ئەندامی گرووپی تیلۆی هونەری گوتی: "بۆ ئەوە لێرەین تا بەیەكەوە و بەیەك دەنگ بە كودەتا بڵێین بوەستە. لە دیاربەكری شاری ئەسحابەكانەوە لەبەر خاتری ئێوە هاتووین، لە دژی كودەتاچییەكان مێژوویەكی تازەمان نووسیوەتەوە".