Başak Akbulut Yazar,Halil Demir
19 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2018
ئیستانبوڵ - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی کە له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ئیستانبوڵه‌وه له‌باره‌ی عه‌دنان ئۆكتار و گرووپه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت ده‌ستبه‌سه‌ركراون به‌رزبووه‌وه بۆ 157 كه‌س.
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی کە له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ئیستانبوڵه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، 14 گومانلێكراوی دیكه كه له لایه‌ن داواكاری گشتییه‌وه ئیفاده‌یان لێوه‌رگیراوه و براونه‌ته به‌رده‌م دادگای ئێشكگری سوڵح و سزا، به تۆمه‌تی "دامەزراندنی رێکخراو لە پێناو ئەنجامدانی تاواندا، دەستدرێژیی سێکسیی بۆ سەر منداڵان، پەلاماردانی سێکسیی، شانتاژکردن، بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامان، زەوتکردنی ئازادی تاکەکان، زه‌وتكردنی ئازادی تاكه كه‌سی به به‌كارهێنانی توندوتیژی و هه‌ڕه‌شه‌كردن" ده‌ستبه‌سه‌ركران.
به‌و شێوه‌یه‌ش 157 گومانلێكراوی ئه‌و دۆسیه‌یه كه عه‌دنان ئۆكتاریشیان له‌نێودایه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
له كۆی 187 گومان‌لێكراو كه له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ده‌ستگیركرابوون، پێنجیان دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانی ئاسایش ئازادكرابوون، 182كه‌سیشیان ره‌وانه‌ی دادگا كرابوون.
له‌و گومانلێكراوانهش 14یان ئازادكراون كه 13یان به مه‌رج ئازادكراون، لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ 11 گومانلێكراوی دیكه‌یان درێژه‌ی هه‌یه.