Başak Akbulut Yazar
19 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2018
ئیستانبوڵ - AA
له كۆی 187 گومان‌لێكراو كه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ئیستانبوڵه‌وه له‌باره‌ی عه‌دنان ئۆكتار و گرووپه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت ده‌ستگیركرابوون، 182 گومانلێكراویان ره‌وانه‌ی دادگا كران و پێنجیان دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانی ئاسایش ئازادكران.
له‌و گومانلێكراوانه‌ش 116یان به تۆمه‌تی "دامەزراندنی رێکخراو لە پێناو ئەنجامدانی تاواندا، دەستدرێژیی سێکسیی بۆ سەر منداڵان، پەلاماردانی سێکسیی، شانتاژکردن، بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامان، زەوتکردنی ئازادی تاکەکان، زه‌وتكردنی ئازادی تاكه كه‌سی به به‌كارهێنانی توندوتیژی و هه‌ڕه‌شه‌كردن" فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان بۆ ده‌ركرا كه عه‌دنان ئۆكتاریشیان له‌نێودایه.
هه‌روه‌ها سێ له گومانلێكراوان دوای لێكۆلینه‌وه‌ی داواكاری گشتیی ئازادكران، نۆی دیكه‌شیان له لایه‌ن دادگای ئێشكگره‌وه ئازادكران.
هاوكات لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ 54 گومانلێكراوی دیكه‌یان درێژه‌ی هه‌یه.