Zuhal Demirci,Tuğçenur Yılmaz
19 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی دره‌وه‌ی توركیا، حامی ئاكسۆی سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه‌ی 13ی ته‌مووزی گرووپی كاری هاوبه‌شی توركیا-ئه‌مریكا رایگه‌یاند "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌تایبه‌تی جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته ئه‌مریكا ئیدی له‌باره‌ی فه‌تۆوه ده‌ستی ده‌ستیمان پێنه‌كات".
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له بینای وه‌زاره‌ت سازیكرد، ئاكسۆی وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
ئاكسۆی ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی گرووپی كار كه له نێوان توركیا و ئه‌مریكادا پێكهێنراوه له 13ی ته‌مووزدا له ئه‌نقه‌ره ئه‌نجامدرا و تیایدا بیروڕا ئاڵوگۆڕكراوه له‌باره‌ی بابه‌ته‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فه‌تۆ و به‌تایبه‌تی راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌رده‌سته‌ی فه‌تۆ، دۆسیه‌ی جێگری پێشووی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ههڵكبانك، هاكان ئاتیلا، هاریكاری له‌بواری داددا له نێوان هه‌ردوو وڵات و ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌مریكیانه‌ی له توركیا ده‌ستبه‌سه‌رن.
گوتیشی: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌تایبه‌تی جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته ئه‌مریكا ئیدی له‌باره‌ی فه‌تۆوه ده‌ستی ده‌ستیمان پێنه‌كات".
حامی ئاكسۆی باسی له‌وه كرد كه...
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.