Murat Kaya,Hemın Othman Mohammed
30 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2019
ئیستانبوڵ - AA
له كۆی 153 گومانلێكراوی ده‌ستگیركراو كه له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له پێكهاته‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) له‌نێو سوپای توركیادا ره‌وانه‌ی دادگا كرابوون، 137یان بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان بۆ ده‌ركرا.
له درێژه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری له ئیستانبوڵ له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رپرسی سه‌ربازیی ریكخراوهكهن و شوێنی گشتیی، ماركێت و شوێنه‌كانی هاوشێوه‌یان به‌كارهێناوه بۆ په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ سه‌ربازاندا، بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 210 سه‌رباز ده‌ركرا كه هێشتا له‌سه‌ر كارن، له‌و ژماره‌یه‌ش 184یان ده‌ستگیركران.
دوای ئه‌وه‌ی 184 گومانلیكراوهكه ره‌وانه‌ی دادگا كران و ئیفاده‌یان لێوه‌رگیرا، 153 كه‌سیان به داوای ده‌ستبه‌سه‌ركردن ره‌وانه‌ی دادگای ئێشكگری ئیستانبوڵ كران.
كاته‌كانی به‌یانی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ گومانلیكراوهكان ته‌واوبوو و له كۆی 153یان بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردن بۆ 137یان ده‌ركرا و 16 گومانلیكراوی دیكه‌یان به‌مه‌رج ئازاد كران.