Çiğdem Alyanak,Mohammed Baqi Hussein,Hemın Othman Mohammed
29 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2019
ئیستانبوڵ - AA
گوتەبێژی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن رایگەیاند، توركیا بەشێكە لە بنیادی ئاسایشی رۆژئاوا و گوتی: "ئەندامی ناتۆین و داوای ئەندامێتیمان كردووە لە یەكێتیی ئەورووپا، بەڵام بۆ سەما دوو كەس پێویستە. كەسێك بەتەنها ناتوانێت سەمای تانگۆ بكات. چاوەڕوان مەبن توركیا بەتەنها هەموو كارێك ئەنجام بدات. لەبەرئەوە كاتێك هەموو شتێك شكست دەهێنێت، توركیا تۆمەتبار مەكەن".
ئیبراهیم كاڵن لە میانی كردنەوەی كۆنفرانسی 2019 ئاسایشی ئیستانبوڵدا رایگەیاند کە ئیدی بابەتی ئاسایش كێشەیەكی جیهانییە و پێویستە وەڵامێكی جیهانی بدرێتەوە.
گوتەبێژی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن ئاماژەی بەوەدا، ئاسایش چەندین رەهەندی وەك سیاسی، ئابووری، ئەلیكترۆنی و مرۆیی هەیە و گوتی:
"توركیا ساڵانێكە لە جەنگدایە بۆ كێشە ئەمنییەكانی خۆی. لەنێو پێكهاتەی ئاسایشی ئەورووپاداین و رۆڵێكی گرنگمان هەیە لە ناتۆدا و بەتایبەتی ئاسایشی هاوپەیمان و دراوسێیەكانمان دەستەبەردەكەین. بەهەمان شێوە چاوەڕوانی پاداشتیش دەكەین. پێویستە نیگەرانییە ئەمنییەكانی توركیا بەهەند وەربگیرێن و گفتوگۆیان لەسەر بكرێت".
ئیبراهیم كاڵن باسی له‌وه كرد كه بڕیاری كڕینی S-400 له شه‌وێكدا نه‌دراوه و له ئه‌نجامی كار و كۆتایی قۆناغه‌كه دراوه و ده‌یان كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه و له‌و ماوه‌یه‌شدا نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كانی توركیا به‌جددی وه‌رنه‌گیراوه.
گوتەبێژی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی "كاتێک S-400تان جێگیر كرد، چۆن له داهاتووی په‌یوه‌ندی سیستمی به‌رگری ئاسمانیی ناتۆ ده‌ڕوانن؟ ئه‌گه‌ر ئێوه F-35تان وه‌رنه‌گرت و هێزی ئاسمانییتان پێویستی به گۆڕینی فڕۆكه‌كانی ئێستا هه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه ئایا داهاتووی به‌شكردنی ئه‌تۆمیی چۆن ده‌بینن؟" گوتی:
"ئه‌وه‌مان خستووه‌ته‌ڕوو كه S-400 نابه‌ستینه‌وه به سیستمی به‌رگریی ناتۆوه. ئه‌وانه وه‌ك سه‌كۆی به‌رگریی مووشه‌كی دوور هاوێژ جێگیر ده‌كه‌ین. نیگه‌رانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی S-400 ئه‌وه‌یه كه زانیاری ته‌كتیكی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی F-35 ده‌كاته‌وه. به‌لای پسپۆڕانی ئێمه‌وه ئه‌وه نیگه‌رانییانه ته‌واو نیگه‌رانیی سه‌ره‌كی نین. چونكه ئه‌گه‌ر S-400 توانای گه‌یشتنی هه‌بووایه به زانیاری هه‌ستیار ئه‌وا زۆر ده‌مێك بوو رووسه‌كان به‌ده‌ستیان ده‌هێنا. توركیا پێویستی به كڕین و جێگیركردنی نه‌ده‌بوو. رووسیا له سووریا S-400ی هه‌یه و ئیسرائیلیش F-35 به ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر S-400 توانای گه‌یشتنی هه‌بووایه به‌و زانیارییه هه‌ستیاره ئه‌وا زۆر ده‌مێك بوو به‌ده‌ستیان هێنابوو. پێمانوانییه ئه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی ناتۆ دروست بكات. ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌رێكی بچو‌وكیش هه‌بێت ئه‌وا ئاماده‌ی دهستوهردانین له‌و بابه‌ته‌دا".