Adham Kako,Hemın Othman Mohammed
06 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ (SNHR) رایگەیاند، مانگی رابردوو، 488 كه‌سی دیكه هه‌ڕه‌مه‌كیانه ده‌ستبه‌سه‌ركراون كه 306یان له لایه‌ن رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون، ژمارەیەکیش له‌وانه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه دڵنیاییان له رژێم وه‌رگرتووه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵیان.
به‌پێی راپۆرتێك كه دوێنێ له لایه‌ن تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه لە مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوودا، 488 كه‌س كه 30یان منداڵ و 38یان ئافرەتن ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
له میانی 10 مانگدا، شه‌ش هه‌زارو 597 كه‌س له سووریا ده‌ستبه‌سه‌ركراون.