Ali Cura,Mohammed Baqi Hussein
06 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2018
مۆسكۆ - AA
گوته‌بێژی كرملین، دمیتری پێسكۆڤ رایگەیاند، له‌ئێستادا خواستێكی دیاریكراو بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان رووسیا-ئه‌مریكا له‌ئارادا نییه.
دمیتری پێسكۆڤ له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌وانان، هه‌ڵبژاردنی ناوه‌ندیی كۆنگرێسی ئه‌مریكای هه‌ڵسه‌نگاند و رایگه‌یاند، پێیان وانییه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بابه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی رووسیا-ئه‌مریكا روونتر بكاته‌وه و گوتی: "له‌ئێستادا خواستێكی دیاریكراو بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان رووسیا-ئه‌مریكا نابینرێت".
ناوبراو له‌باره‌ی تۆمه‌تباركردنی رووسیا به ده‌ستێوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه راده‌گه‌یه‌ندرێت و كرملین چاودێریی ئه‌نجامه‌كان ده‌كات.
هه‌ڵبژاردنی ناوه‌ندی ئه‌مریكا كه ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تیایدا كاندیده‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی 435 كورسی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و 35 كورسیی ئه‌نجوومه‌نی پیران له كۆی 100 كورسی كێبڕكێ ده‌كه‌ن.