توركيا

هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی "ئیمامه‌ مه‌حره‌مه‌كانی" فه‌تۆ

Savaş Güler, 123  | 22.10.2019 - نوێکردنەوە : 23.10.2019
هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی "ئیمامه‌ مه‌حره‌مه‌كانی" فه‌تۆ

Konya

ئه‌نقه‌ره‌ - AA

له‌ چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ پێكهاته‌ی فه‌تۆ له‌ناو سوپای توركیادا له‌ 27 پارێزگای توركیا كه‌ ناوه‌ندی لێكۆلینه‌وه‌كه‌ پارێزگای قۆنیایه‌، بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 60 گومانلێكراو ده‌كرا كه‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كرێت "ئیمامی مه‌حره‌م"ی رێكخراوه‌كه‌ بن.

سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی قۆنیا به‌رده‌وامه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) و له‌و میانه‌یه‌یشدا دوای وه‌رگرتنی گوته‌كانی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ 60 گومانلێكراوی دیكه‌ ده‌ركرد كه‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كرێت "ئیمامی مه‌حره‌م"ی رێكخراوه‌كه‌ بن.

تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه‌ رێكخراوه‌كان و قاچاخچێتی ئاسایشی گشتی قۆنیاش بۆ ده‌ستگیركردنی گومانلێكراوه‌كان ده‌ستیكردووه‌ به‌ هه‌ڵمه‌تێكی هاوكات له‌ ٢٧ پارێزگای توركیا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın