قایمقامی ئه‌رجیش وه‌ك سه‌رۆك شاره‌وانی شارۆچكه‌كه به‌وه‌كاله‌ت دانرا
- قایمقامی شارۆچكه‌ی ئه‌رجیش سەربە وان، نوری مه‌همه‌تبێیئۆغڵو له بری سه‌رۆك شاره‌وانی شارۆچكه‌كه، یڵدز چه‌تین كه سه‌ربه هه‌ده‌په‌یه و به هۆی لێكۆڵینه‌وه له تیرۆر ده‌ستبه‌سه‌ركراوه، وه‌ك "سه‌رۆك شاره‌وانی به‌وه‌كاله‌ت" دانرا.
Van
وان - AA
قایمقامی شارۆچكه‌ی ئه‌رجیش سەربە وان، نوری مه‌همه‌تبێیئۆغڵو له بری سه‌رۆك شاره‌وانی شارۆچكه‌كه، یڵدز چه‌تین كه سه‌ربه هه‌ده‌په‌یه و به هۆی لێكۆڵینه‌وه له تیرۆر ده‌ستبه‌سه‌ركراوه، وه‌ك "سه‌رۆكی شاره‌وانی به‌وه‌كاله‌ت" دانرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن پارێزگای وان-ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌وه وه‌بیرهێنراوه‌ته‌وه كه سه‌رۆك شاره‌وانی ئه‌رجیش چه‌تین كه سه‌ربه هه‌ده‌په‌یه، به‌تۆمه‌تی "ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستیی" و "پرۆپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستی" له دادگاكانی سزای قورسی 4 و 5ی وان دادگایی ده‌كرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری وان و ئه‌رجیش-ه‌وه به‌تۆمه‌تی "ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستی" لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌تین به‌رده‌وامه و له چوارچێوه‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌شدا ده‌ستگیركراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌رجیش، یڵدز چه‌تین له چوارچێوه‌ی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ژماره 1319/2019 كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ئه‌رجیش به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌و رێكاریانه‌ی دادگا له‌باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چن ده‌ستگیركراوه و به‌پێی مادده‌ی 127ی ده‌ستوور و 47ـه‌مین مادده‌ی یاسای شاره‌وانی ژماره 5393، وه‌ك رێوشوێنێكی كاتی كه له 21ی تشرینی یه‌كه‌می 2019دا وه‌زاره‌تی ناوخۆ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نیشاندراوه له كار دوورخراوه‌ته‌وه و به‌گوێره‌ی مادده‌كانی 45 و 46ی یاسای شاره‌وانی قایمقامی شارۆچكه‌ی ئه‌رجیش، نوری مه‌همه‌تبێیئۆغڵو وه‌ك سه‌رۆك شاره‌وانی به‌وه‌كاله‌ت، دانراوه".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن