Gökhan Çeliker
18 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2026
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بۆردومانی ئەمڕۆ بەیانی بنکەی ئاسمانی ئەبو زهور لە نزیک ئیدلب لە سووریا لە لایەن ئیسرائیل بە تووندی سەرکۆنە کرد.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەم بارەیەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "بۆردومانی ئەمڕۆ بەیانی بنکەی ئاسمانی ئەبو زهور لە نزیک ئیدلب لە سووریا لە لایەن ئیسرائیل بە تووندی سەرکۆنە دەکەین".
لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی دەرەوە جەخت لەوە کراوەتەوە کە، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ژێرخان و تواناکانی سووریا، پێشێلی یەکپارچەیی و سەرەوەی ئەو وڵاتەیە و هاتووە: "داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین هەڵوێستێکی پێداگرانەتری هەبێت بۆ کۆتایی هێنان بە دەستدرێژییەکان ئیسرائیل بۆ سەر سووریا کە ڕۆژانە ڕەهەندی بەربڵاوتر بە خۆیەوە دەگرێت، بۆ ئەوەی بەرامبەر یاساکانی نێودەوڵەتی کە پێشێلیان دەکات، وەڵامدەر بێت".