Harun Kutbe
18 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2026
جێگری سەرکۆماری توركیا، جەودەت یڵماز ئاماژەی بەوە کرد پێشبینی دەکەن یەکەم کۆبوونەوەی ئەو دەستەیەی دامەزراوە لهبارهی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی جێبەجێ کردنی یاسای بەهێزکردنی هاودهنگی نیشتمانیی و یەکگرتووی کۆمەڵایەتیی، لە ٢٤ی ئابدا ئەنجام بدەن.
لە ڕاگەیاندراوێکدا لە هەژماری خۆی لە NSosyal، یڵماز هیوای خواست یاسای ژمارە ٧٥٩٥ی بەهێزکردنی هاودهنگی نیشتمانیی و یەکگرتووی کۆمەڵایەتیی، کە لەلایەن سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغانەوە واژوو کرا و لە ڕۆژنامەی فەڕمیدا بڵاو کرایەوە، ببێتە مایەی خێر.
له پهیامهكهیدا جێگری سەرکۆماری توركیا یڵماز ڕایگهیاند: "ئەو دەستەیەی لە یاساکەدا دیاری کراوە و به سەرۆکایەتی جێگری سەرکۆمار کار دەکات، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی یاساکە دامەزرا. وەزیرانی ئەندامی دەستەکە و دامەزراوەکانمان کارەکانیان لە بوارەکانی بەرپرسیارێتییاندا دەستپێکردووە. پلانمان هەیە یەکەم کۆبوونەوەی دەستەکە لە ڕۆژی دوو شەممە ٢٤ی ئابدا ئەنجام بدەین. لەم کۆبوونەوەیەدا مەرج و بنەماکانی دەستەکەمان و لیژنەکان تاوتوێ دەکرێن کە لە سهر پێویستییەکانی دانانی چەک و پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەدا پێکدەهێندرێن. هەڵسەنگاندن دەکرێت لەسەر ئەو بابەتانەی کە ئەندامانی دەستەکەمان دەیانهێننە ڕۆژەڤ و پێویستییان بە هەماهەنگیی نێوان دامەزراوەکانمان هەیە. دەستەکەمان لە هەماهەنگییەکی بههێزدا کار دەکات بۆ یەکێتیی نیشتمانیی، برایەتیی و ئارامیمان و هەوڵێکی چڕ دەدات بۆ جێبەجێ کردنی تەواوی ئەرک و بەرپرسیارێتییە دیاریکراوەکانی بە یاسای ژمارە ٧٥٩٥".