Ahmet Karaahmet, Mehmet Burak Karacaoğlu
18 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2026
وەزارەتی پەروەردە و فێرکردنی سووریا ڕایگەیاند بە مەبەستی دامەزراندنی مامۆستا بۆ خوێندنی کوردی، داواکارییەکان وەردەگرێت.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پەرەپێدان لە وەزارەتی پەروەردە و فێرکردنی سووریا، دەستکراوە بە وەرگرتنی داواکارییەکان بە مەبەستی دامەزراندنی مامۆستای وانەی کوردی.
لە ڕاگەیاندراوەکە هاتووە کە ئەو کەسانەی کە میلاکیان لە ناو وەزارەتەکە و یان دەرەوەی وەزارەتەکەیە و دەرفەت و توانا و بڕوانامەی تەواویان هەیە، دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.
داوا لە خوازیارانیش کراوە کە بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکەیان، فۆڕمی پەیوەندیداری ئەلیکترۆنی لەسەر پێگەی وەزارەتی پەروەردە و فێرکردنی سووریا پڕ بکەنەوە.