Efsun Yılmaz
28 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 29 نیسان 2018
ئیزمیر - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم، سه‌باره‌ت به‌و مشتومڕانه‌ی له‌باره‌ی كاندیدبوون و نه‌بوونی 11ـه‌مین سه‌ركۆماری تورکیا، عه‌بدوڵڵا گول بڵاوبووه‌ته‌وه رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر بەڕێز عه‌بدوڵڵا كاندید بێت ده‌بێت، نه‌شبێت نابێت. ئایا كه‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه رۆژه‌ڤی وڵات ئه‌وه‌نده داگیر بكات؟ بەڕێز عه‌بدوڵڵا هاووڕێیهكی ناو خانهوادهكهمانه. ئاك پارتی هه‌موو پۆستێكی پێدا، شتێكی نوێی نییه پێ بدات. له‌مه‌ودوا دووباره ده‌بێت".
له میانی به‌شداریكردنی له په‌خشی راسته‌وخۆی هاوبه‌شی كه‌ناڵه‌كانی CNN Türk, 24 TV, A Haber و Habertürkدا، یڵدرم وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
بینالی یڵدرم، سه‌باره‌ت به مشتومڕی كاندیدبوون و نه‌بوونی 11ـه‌مین سه‌ركۆماری تورکیا، عه‌بدوڵڵا گول له هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری و 27ـه‌مین هه‌ڵبژاردنی گشتیی په‌رله‌مانی، كه 24ی حوزه‌یرانی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌گه‌ڵ ئه‌و روونكردنه‌وانه‌ی گوڵ ئه‌مڕۆ له‌و باره‌یه‌وه بڵاوی ده‌كاته‌وه، رایگه‌یاند: "به ئێمه چی، ئێمه با سه‌رقاڵی كاری خۆمان بین. مافی هه‌یه وا نییه؟ ئه‌گه‌ر كاندید بێت ده‌بێت، نه‌شبێت نابێت. ئایا كه‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه رۆژه‌ڤی وڵات ئه‌وه‌نده داگیر بكات؟ ئه‌گه‌ر كاندیده فه‌رموو ده‌رچێت. گه‌ل كاروباری هه‌یه. وا بزانم روونكردنه‌وه‌یه‌كی ده‌بێت. من له‌و باره‌یه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنم كردووه. ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنانه بۆ ئه‌مڕۆش ده‌بێت. بەڕێز عه‌بدوڵڵا هاووڕێیهكی ناو خانهوادهكهمانه. ئاک پارتی هه‌موو پۆستێكی پێدا، شتێكی نوێی نییه پێ بدات. له‌مه‌ودوا دووباره ده‌بێت".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه ئایا چاوه‌ڕوانی چیتان له عه‌بدوڵڵا گول ده‌كرد، پێویست بوو چی بكات؟ یڵدرم گوتی: "چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بووم بەڕێز عه‌بدوڵڵا له سه‌ره‌تاوه بهاتبایه و بیگوتبایه" من له‌ژێر فه‌رمانی پارتهكهمدام، من ئاماده‌ی هه‌ر ئهركێكم پارته‌كه‌م پێم بدات". له ئاک پارتیدا نه‌ریت به‌و شێوه‌یه‌یه. له هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماردا، له بنه‌ڕه‌تدا سه‌ركۆمارمان، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و سه‌رده‌مه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان شتێكی كرد كه هیچ کەسێک نه‌یتوانی بیكات. بۆ پۆستێك كه خۆی به ئاسانی وه‌ریده‌گرت، فیداكارییه‌كی گه‌وره‌ی كرد و، گوتی "من واز له پارته‌كه‌م ناهێنم. پارته‌كه‌م گرنگتره، زۆر كار هه‌یه لێره بكرێت. با بەڕێز عه‌بدوڵڵا بێت". سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له هه‌موو راوێژ و گفتوگۆكاندا ده‌گوترا "تۆ بچۆ"، به‌ڵام ئه‌و فیداكارییه‌ی كرد. هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم، زیاتر چی بڵێم. رۆژی وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌مانه‌یه به‌ڵام به‌رای من بڵاوبوویه‌وه بۆ شوێنی دیكه و رۆیشت. ئایا ئه‌و مشتومڕه‌ی هه‌فته‌یه‌كه هه‌یه واتایه‌كی نییه؟"