Zana Natık Kerem
24 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2020
ھەولێر ــ AA
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن سەردانی مۆسکۆ دەکات و لە میانیدا لەگەڵ ھاوتا رووسییەکەی، سێرگی لاڤرۆڤ کۆدەبێتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، فوئاد حوسێن بەسەرۆکایەتی شاندێک کە لە نوێنەری وەزارەتەکانی نەوت، بازرگانی لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێکھاتووە، سەردانی مۆسکۆ دەکات.
بەپێی راگەیەنراوەکە، وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن لە میانی سەردانەکەیدا بۆ مۆسکۆ لەگەڵ ھاوتا رووسییەکەی، سێرگی لاڤرۆڤ کۆدەبێتەوە و سەبارەت بە ژمارەیەک رۆژەڤی گرنگ گفتوگۆ دەکەن.