Eşref Musa,Burak Karacaoğlu,Adham Kako,Hemın Othman Mohammed
22 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2019
ئیدلب - AA
ژمارەی ئەو کەسانەی لە هێرشی ئاسمانیی فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیادا گیانیان له‌ده‌ستدا كه كردیانه سه‌ر بازاڕێک له شارۆچكه‌ی مه‌عره‌ت نوعمانی ناوچەی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ئیدلب، به‌رزبووه‌وه بۆ ٢٥ کەس.
به‌پێی زانیاری سه‌رچاوه‌كانی به‌رگریی شارستانی (كڵاو سپییه‌كان)، ژمارەی ئەو کەسانەی لە هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی سه‌ر بازاڕی شارۆچكه‌ی مه‌عره‌ت نوعمانی ئیدلب گیانیان له‌ده‌ستداوه له ١٧ كه‌سه‌وه گه‌یشتووه‌ته ٢٥ کەس.
له كاتێكدا كارەكانی گه‌ڕان و رزگاركردن درێژه‌ی هه‌یه، نیگه‌رانی هه‌یه له به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیان.
له ئاكامی ئه‌و هێرشه ئاسمانییانه‌ی له میانی دوو رۆژی رابردوودا كراوه‌ته سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی مه‌ده‌نی له سنووره‌كانی ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیی ئیدلب، ٤٢ مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
خانه‌ی چاودێری فڕۆكه‌ی سه‌ربه ئۆپۆزسیۆنی سه‌ربازیی، ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه ئه‌و فڕۆكانه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر مه‌عره‌ت نو‌عمان-یان ئه‌نجامداوه سه‌ربه رووسیا بوون.