Mustafa Deveci,Hacer Başer,Rewa Mahmood Hasan
22 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2019
قودس - AA
فۆتۆگرافەری بە رەگەز فەڵەستینی ئاژانسی ئانادۆڵو، مستەفا خاروف کە بەرپرسانی ئیسرائیل شەوی رابردوو هەوڵیاندا بۆ ئوردن دیپۆرتی بکەن، تا ئێستا بێسەروشوێنە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە هاوڕێیەکی ناوبراوەوە دەستکەوتووە و نەیویستوە ناوی ئاشکرا بکرێت، فۆتۆگرافەری ئاژانسی ئانادۆڵو، مستەفا خاروف شەش مانگ لەمەوبەر بە پاساوی نەبووی مۆڵەتی نیشتەجێبوون (ئیقامە) لە ماڵەکەی خۆیدا لە قودسی رۆژهەڵاتی داگیرکراودا دەستگیر کرابوو، تا ئێستا لە ناوەندی دیپۆرتکردنەوەی گیڤۆن-ی ئیسرائیل بەدەستبەسەری مابوویەوە، شەوی رابردوو بەرپرسانی ئیسرائیلی بە زۆر ویستوویانە دیپۆرتی بکەن بۆ ئوردن.
ئەو هاوڕێیەی ئاشکرایکردووە کە شەوی رابردوو مستەفا خاروف لە ناوەندی دیپۆرتکردنەوەوە پەیوەندی بەمەوە کردووە و پێی راگەیاندووە کە بەرپرسانی ئیسرائیل دەیانەوێت بەزۆر دیپۆرتی بکەن بۆ ئوردن.
هاوڕێیەکەی فۆتۆگرافەری ئاژانسی ئانادۆڵو، مستەفا خاروف رایدەگەیەنێت کە دوای ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە هیچ هەواڵێکی لە ناوبراو نییە.