Zana Natık Kerem
22 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2019
مۆگادیشۆ ــ AA
لە ئاکامی ئەو تەقینەوەیەی کە ئەمڕۆ لە شاری مۆگادیشۆ پایتەختی سۆماڵ روویدا، ٢٠ کەس کوژران و برینداربوون.
پێشتر راگەیەندرابوو، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لەسەر رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مۆگادیشۆ تەقیوەتەوە کە خاڵێکی پشکنینی ئەمنی کردبووە ئامانج.
سەرچاوەیەکی ئەمنی سۆماڵ رایگەیاندبوو، بەپێی ئامارە بەراییەکان لە ئاکامی تەقینەوەکەدا، ١٠ کەس کوژراون و ١٠ی دیکەش برینداربوون کە زۆربەیان مەدەنیین.
لای خۆیەوە بزووتنەوەی گەنجان لە راگەیەندراوێکدا، بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکەدا راگەیاند.