Ali Cura,Muhammet Ali Kemal
23 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2019
مۆسكۆ - AA
له شاری خابارۆڤسك رۆژهەڵاتی رووسیا له كه‌مپێكی منداڵاندا ئاگر به هۆكارێكی نادیار كه‌وته‌وه و چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن ناوه‌ندی راگه‌یاندنی پارێزگای خابارۆڤسك-ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه له ئه‌نجامی ئه‌و ئاگره‌ی كه له كه‌مپی "خۆلدۆمی" له شاره‌كه كه‌وته‌وه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ چوار كه‌س به‌رزبوویه‌وه.
هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌دا زیاتر له ١٠ كه‌س برینداربوون و هێشتا نه‌توانراوه هۆكاری كه‌وتنه‌وه ئاگره‌كه ده‌ست نیشان بكرێت.
هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له شوێنی رووداوه‌كه كردووه.
هاوكات سه‌رۆكوه‌زیرانی رووسیا، دیمیتری مێدڤێدێڤ له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه له چه‌ندین كه‌مپدا كه له خێوه‌ت پێكهاتوون سیستمی گه‌رمكردن به‌كاردێت و ئه‌مه‌ش دۆخێك نییه مایه‌ی قبوڵكردن بێت.