Sarp Özer
24 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار سه‌باره‌ت به پشكنینی نایاسایی كه‌شتییه‌كی بازرگانیی توركیا له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، رایگه‌یاند: "پێشێلكارییه‌كی ته‌واوه‌تی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، به‌شێوه‌یه‌ك كه دژی پرهنسیپهكانه ئه‌نجامدراوه. هه‌ڵه كراوه. له‌وباره‌یه‌وه سه‌رجه‌م مافه‌كانمان پارێزراون".
خولوسی ئاكار له په‌رله‌مان وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به بۆچوونی له‌باره‌ی پشكنینی نایاسایی كه‌شتییه‌كی بازرگانیی توركی و ئۆپه‌راسیۆنی ئیرینی، ئاكار رایگه‌یاند: "ئۆپەراسیۆنی ئیرینی هەر لە سەرەتاوە ئۆپەراسیۆنێک بوو كه به ناته‌ندروستیی له‌دایكبوو. له‌ڕووی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه له‌سه‌ر بناغه‌ی پته‌و دانه‌مه‌زراوه".
وه‌زیری به‌رگریی توركیا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌كاتێكدا كه سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی حكوومه‌تی سازانی نیشتمانیی چاودێریی ده‌كرێت، هیچ كرده‌وه‌یه‌ك له‌دژی گرووپی حه‌فته‌ره ئه‌نجامنادرێت، و رایگه‌یاند: "ئه‌مه‌ش به ئاشكرا و به‌ڕوونی ده‌بینرێت.رووداوه‌كه‌ی دوێنێ پێشێلكارییه‌كی ته‌واوه‌تی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، به‌شێوه‌یه‌ك كه دژی پرهنسیپهكانه ئه‌نجامدراوه. هه‌ڵه كراوه. له‌وباره‌یه‌وه سه‌رجه‌م مافه‌كانمان پارێزراون".
خولوسی ئاکار هه‌ر له‌باره‌ی پشكنینی كه‌شتییه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند: "بە داخەوە روونکردنەوەی هاوپەیمانانمان بەتەواوی رەنگدانەوەی راستیی نییە، هەندێک راستیی شێوێندراوە".