سووریا.. پەلامارێکی تیرۆریستی لە شارۆچکەی ئەلباب
لە شارۆچکەی ئەلباب باکووری سووریا ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە و لە ئاکامدا، پێنج هاووڵاتی مەدەنی کوژران و ١٨ی دیکەش برینداربوون.
El Bab
ئەلباب- AA
لە شارۆچکەی ئەلباب باکووری سووریا ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە و لە ئاکامدا، پێنج هاووڵاتی مەدەنی کوژران و ١٨ی دیکەش برینداربوون.
دواتر تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و تەندروستی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، ئەو ئاگرە کۆنترۆڵ کرا کە بەهۆی تەقینەوەکەوە کەوتبووە و بریندارەکانیش گەیەنرانە نەخۆشخانە.
بەهۆی سەختی برینی ژمارەیەک لە بریندارەکان مەترسی هەڵکشانی ژمارەی قوربانییەکان هەیە.
ئەمە جگە لەوەی تەقینەوەکە زیانێکی زۆری ماددی بە شوێنی رووداوەکە گەیاندوە و ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلیش تێکشکاون.
هێزە ئەمنییەکانی ئەلباب، رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکە بە ئەنجامدەری پەلامارەکە تۆماتبار دەکەن.
ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی رێکخراوەکە ناوبەناو لە تەل رەفعەت و منبج-ی ژێر کۆنترۆڵییەوە پەلاماری تیرۆریستی بۆسەر ئەو ناوچانە ئەنجام دەدات کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات و هەڵمەتی لقی زەیتون لە تیرۆریستان پاککراونەتەوە.