Kosar OSMAN
14 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2016
هێزەکانی سەر بە سوپای تورکیا لەڕێی تۆپهاوێژەکانیانەوە پێگەکانی پەیەدە و یەپەگەیان لە شارۆچکەی عەزاز بە سەختی بۆردومان کرد.
تۆپهاوێژەکان لە سنووری تورکیا - سووریا جیگیرکراون لە کلیسەوە بۆردومانی ناوچەکەیان کردووە و بەپێی زانیاریی گەواهیدەرانی ناوچەکە دەنگی تۆپ لە شێوەیەکی ئاشکرا لەو ناوچانە بیستراوە.
شارۆچکەی عەزاز دەکەوێتە باشووری خۆرئاوای حەلەب و ماوەیەکە کەوتۆتە ژیر کۆنترۆڵی هێزەکانی پەیەدەوە.
بەپێی زانیاریی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دوێنێ شەو تا درەنگانێک پێگەکانی پەیەدە و یەپەگە لەو ناوچەیەدا لەلایەن تورکیاوە تۆپباران کراون.