Ali Mukarrem Garip,Mohammed Baqi Hussein
06 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2019
كەركووك - AA
لە شاری كەركووك یەكەم نوێژی تەراویح بەجێهێنرا.
كەركووكییەكان بەلێشاو روویان لە مزگەوتەكان كرد و بەزمانی كوردی، عەرەبی و توركی نزایان كرد مانگی رەمەزان ئارامی و سەقامگیری بۆ وڵات بهێنێت.
پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی گەورەی نوری گەڕەكی رێگای بەغدا لە كەركووك، ئەحمەد خورشید لە لێدوانێكیدا بۆ پەیامنێری ئانادۆڵو گوتی: "ئارامی و ئاسایشمان بۆ وڵاتەكەمان لە هەموو شتێك زیاتر دەوێت".
ئەحمەد خورشید جەختیكردەوە كە عێراق پێویستی بە ئارامی و ئاسایش هەیە و ئومێدی خواست كە برایەتی و پێكەوە گونجان زیاتر گەشە بكات لە شارەكەدا.