Mazın Asad
20 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 21 ئادار 2017
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغای ئەنقەرە پێشوازی لە ئەمیری کوێت شێخ سەباح ئەحمەد جابر ئەلسەباح کرد کە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تورکیا.
ئەردۆغان لە دەرگای فڕۆکەکە پێشوازی لە ئەمیری کوێت کرد و ھەریەک لە جێگری سەرۆکوەزیران مەھمەت شیمشەک و پارێزگاری ئەنقەرە ئەرجان تۆپاجا ئامادە بوون.
ئەردۆغان و ئەلسەباح بۆ ماوەیەک لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا گفتوگۆیان کرد.