İsmail Şen
28 کانوونی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2024
ئەلازیغ - AA
لە کۆی ١١١ گوندی سەربە ناوەندی ئەلازیغ و قەزاکانی ناوچەکە کە بەهۆی بەفرەوە داخرابوون، ڕێگاوبانی ٥٧ گوندیان بەڕووی هاتوچۆدا کرانەوە.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزارییەکانی ڕێگاوبان و گواستنەوەی سەربە ئیدارەی تایبەتی پارێزگاکە وەرگیراوە، کاتەکانی نیوەڕۆ لە دوای بارینی بەفرێکی زۆر لە شارەکە و دەوروبەری ژمارەیەک لە ڕێگاوبانەکانی ناوچەکە داخران، دواتر بە هەوڵی تیمەکان ڕێگاوبانی ١٢ گوند لە ناوەندی شارەکە، ٣٥ گوند لە سیڤریچە، شەش گوند لە پالو، دوو گوند لە مادەن و دوو گوند لە کەبان بەڕووی هاتوچۆدا کرانەوە.
لەلایەکی دیکەوە، تیمەکان بەردەوامن لەسەر هەڵمەتەکانیان بۆ ڕاماڵینی بەفری سەر ڕێگاوبانەکان و کردنەوەی ئەو ڕێگایانەی دیکە کە بەهۆی بەفرەوە داخراون.